کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمەل جەلال وەك سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار دەستبەكاربوو

.

04:03 PM - 20/10/2020

لە‌ مە‌ڕاسیمێكدا بە‌ئامادە‌بوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شتوگوزار و وە‌زیری پلاندانان، خاتوو ئەمەل جە‌لال وەك سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار دەستبەكاربوو.
لە رێوڕەسمەكەدا قوباد تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنیشی بۆ خاتوو ئەمەل خواست و جەختیشیكردەوە لە گرنگی كەڵك وەرگرتن لە دەرفەتەكانی ئەم كەرتە، وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و ڕە‌‌خساندنی ھە‌لی كار كە لە ڕابردوودا وەك پێویست بەهەند وە‌رنە‌گیراوە‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە