کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تابلۆیەكی دیواری گەورە بۆ پێلێ لە شاری سانتۆس نمایشكرا

.

12:39 PM - 20/10/2020

  ئیدواردۆی هونەرمەندی وێنەكێشی دیواری .... كە بە كوبرا ناسراوە تابلۆیەكی دیواری گەورەی بۆ پێلێ ی ئەفسانەی بەرازیل  لەشاری سانتۆس كێشا وەك رێزێك بۆ ئەستێرەكەی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل لەساڵیادی لەدایك بونی و گەیشتنی بەتەمەنی 80 ساڵی  بۆ كێشانی ئەو تابلۆیە ئەو هونەرمەندە پێویستی بە 45 رۆژ كاركردن بوو و رۆژی یەكشەممە تابلۆكە تەواو بوو كە قەبارەكەی 800 مەتر چوارگۆشەیە   ئەم تابلۆ دیوارییە لەچوارچێوەی پرۆژەیەكە كە ئەو هونەرمەندە ئەنجامی دەدات لەدروستكردنی تابلۆی سەر دیوار  لەبوارە جیا جیاكانی ژیاندا وەك كەشتیوانی و میترۆ و مۆزەخانە و چەند كارێكی تر لەشاری سانتۆس كە یەكێك لەو سیمبولانەی ئەو شارە پێلێ ی ئەفسانەیە   خەڵكی شاری سانتۆس بەگەورەیی باس لەپێلێ دەكەن و ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو تەنها بۆ تۆپی پێ گرنگ نەبووە بەڵكو بۆ مێژوی وڵاتەكەش گرنگە و توانیەیتی دەستكەوتی زۆر گەورە بۆ بەرازیل تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە