کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی ركابەری لەگەڵ نۆ ئەفسانە دەكات بۆ تیپی خەونەكان

.

12:39 PM - 20/10/2020

 دور لەهەواڵەكانی چامپیۆنس لیگ   گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی بەناوبانگی فەرەنسی لیستی ناوی دە یاریزانی راگەیاند كە پاڵێوراون بۆ پێگەی هێرش بردن لەتیپی خەونەكان   لیستی ناوی یاریزانە پاڵێوراوەكان هیچ یاریزانێكی ئێستای تیا تیا نییە جگە لەناوی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەر و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نەبێت لەپاڵ ئارین رۆبنی هۆڵەوندی   لەركابەری بەدەستهێنانی پێگەیەك لەتیپی خەونەكان میسی ركابەری هەریەكە لە ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی هاورێی پێشوی و لویس فیگۆی پورتوگالی و داڤید بیكهامی ئینگلیزی و جۆرج بێست و گارینشیا و جیرزینهۆ و كیڤن كیگان و ستانلی ماتیۆس دەكات   جێی  ئاماژە پێكردنە : پێشتر گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بۆ هەرپێگەیەك ناوی یاریزانە پاڵێوراوەكانی بڵاوكردۆتەوە بۆ چونە ناو تیپی خەونەكانی تۆپی پێ لەمێژودا و كە یەكێك لەو پێگانە سەری رم بوو و هەریەكە لە دینیس بیركامب و یۆهان كرۆیف و كینی دالگلیش و ئیزیبیۆ و ساندرۆ كۆسیچ و گێرد مۆلەر و رۆماریۆ و رۆناڵدۆ و ماركۆ ڤان باستن لەگەڵ جۆرج ویا پاڵیوراون   لەكۆتایدا ناوی 11 یاریزان دیاری دەكرێن وەك تیپی خەونەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە