کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەڵمانیا

.

12:21 PM - 20/10/2020

 نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران گەیشتۆتە ئەڵمانیا ، نووسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا روونیكردۆتەوە لەچوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا درەنگانێكی شەوی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق لە فەڕەنساوە گەیشتۆتە ئەڵمانیا.
لە سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا و كۆبوونەوەی لە گەڵ ئیمانوێڵ ماكرۆنی سەرۆكی ئەو وڵاتەدا تەئكید لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو پاراستنی سەروەری عێراق و رێگرتن لە دەستوەردانە دەرەكیەكان لەكاروباری ناوخۆی عێراق كرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە