کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی كەمی موچەكەیەوە بە نیازە دەست لەكاربكێشێتەوە

.

12:20 PM - 20/10/2020

 میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردوە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گلەیی لە كەمی مووچەكەی هەیە و ئاشكرایكردووە ژیان بەمووچەی سەرۆك وەزیران بەڕێوەناچێت، بەپێی وتەكانی ، جۆنسن ناتوانێت دایەنێك بۆ منداڵە تازە لە دایكبووەكەی دابین بكات ، ئەوەشی خستۆتەڕوو  لە پلانیدایە لە 6  مانگی داهاتوودا دەست لەكاربكێشێتەوە.
بەپێی زانیاری میدیاكانی بەریتانیا مووچەی ساڵانەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا 150 هەزار و 400 پاوەندە كە نزیكەی 192 هەزار دۆلار دەكات و بۆ هەر مانگێكیش دەكاتە كەمترە لە 15 هەزار دۆلار. ئەوەش لە كاتێكدایە داهاتی جۆنسن بەر لە بوونی بە سەرۆك وەزیران زیاتر بووە و تەنها بە نووسینی دوو وتار لە مانگێكدا 160 هەزار پاوەندی وەرگرتووە، لەلایەكی ترەوە لە دەیلی تەلەگرافیش ستوونێكی تایبەتی هەبوو و بەو هۆیەوە مانگانە 23 هەزار پاوەندی وەرگرتووە بەمەش كۆی گشتی مووچەكەی لە مووچەی سەرۆك وەزیران باشتر بووە ، لای خۆیەوە پارتی پارێزگاران كە بۆریس جۆنسن سەرۆكایەتی دەكات ئاماژەی بەوەكردووە جۆنسن 6 منداڵی هەیە و پێویستیان بە خەرجی هەیە، بۆیە مووچەی سەرۆك وەزیران كەمە و بەشی ناكات. لەلایەكی ترەوە بۆریس جۆنسن هۆكاری دیاریكردنی 6 مانگ بۆ وازهێنانی لە پۆستەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە ئێستا وڵات لەبەردەم دوو پرۆسەی گرنگدایە، ئەوانیش بابەتی برێكست و ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كە بە بڕوای جۆنسن تا بەهاری داهاتوو هەردوو پرسەكە یەكلایی دەبنەوە و بەریتانیا سەردەكەوێت بەسەریاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە