کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی چیتر شێرپەنجە یەكسان نییە بە مردن

.

08:56 PM - 19/10/2020

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەچارەسەری توشبووانی شێرپەنجە بەشداریكرد لەهەڵمەتی ئۆكتۆبەری پەمەیدا و لەپەیامێكدا رایگەیاند ژنان كە دایك و خوشك و هاوسەر و هاوڕێمانن، دیوە جوانەكەی تری ژیانن،و  بە پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك، دەتوانن لە تەندروستی خۆیان دڵنیا بن, وتیشی ئێستا ڕێگەكانی چارەسەر زۆرن و بە هەوڵ و لێبڕانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی، چیتر شێرپەنجە یەكسان نییە بە مردن, قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند ئەم مانگە كە تایبەتە بە هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەبارەی شێرپەنجەی مەمكەوە، بە چیرۆكی خاتونێكی جەنگاوەر و بەخشندەی ناساندین كە بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بووە، روونیشیكردەوە هەموومان پێكەوە لە نەخۆشخانەی هیوا بە سەرسامی و سوپاسەوە ئامادەی دەستپێشخەرییەكەی بوون,وتیشی هێڤی خان لە جیاتی ئەوەی چۆك بۆ شێرپەنجە دابدات، پرچەكانی خۆی كردە فڵچە و كۆمەڵێك تابلۆی هونەری پێ نەخشاند, ئەمڕۆش داهاتی تابلۆ ڕەنگینەكانی بەخشی بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی كە هێشتا لە قۆناغی بەرگریدان، هیواشی خواست هەمووان ئیلهام لە كۆڵنەدان و گیانی بەرزی هاوكاری و هەستی مرۆڤ دۆستانەی ئەو وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە