کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێمی كوردستان هەزار و 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

.

08:54 PM - 19/10/2020

لە هەرێم زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا و زۆرینەشی لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێرە، بەجۆرێك كە لە دهۆك 406 حاڵەت و لە هەولێر 326 حاڵەت و لە سلێمانی 243 حاڵەت و لە هەڵەبجە 29 حاڵەت و لە سنوری ئیدارەی گەرمیانیش 28 حاڵەتی تووشبوون نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.  بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە 24 سەعاتدا  26  تووشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 249 تووشبووش ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەراندووەو چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە