کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغداد..تەرمی دوو منداڵە خنكاوەكەی نێو رووباری دیجلە دۆزرانەوە

.

08:42 PM - 19/10/2020

ئەمرۆ لەلایەن یەكەیەكی تایبەت بەپۆلیسی ئاویی عیراق توانیان تەرمی ئەو دوو منداڵانە لەرووباری دیجلەدا بدۆزنەوە ،كە لەدوو رۆژی رابردوودا لەلایەن دایكیانەوە وە فڕێدرابوونە نێو  رووبارەكەوە .
رۆژی 17ی ئەم مانگە   دایكێك بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ  هاوسەرەكەی، هەردوو منداڵەكەی لەسەر پردی ئەئیمەوە فڕێ دایە ناو ڕووباری دیجلە. و ئەو رووداوەش شەقامی عیراقی بێزارو تووڕە كرد و دواتریش لەلایەن پۆلیسەوە دایكەكە دەستگیر كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە