کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم راپۆرتێكی خۆی لەسەر چاكسازی رەوانەی پەرلەمان كرد

.

04:30 PM - 19/10/2020

حكومەتی هەرێم راپۆرتی سێ مانگی یەكەمی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد.
لەوبارەیەشەوە  عەبدولحەكیم خەسرۆ سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند: راپۆرتی چاكسازی راپۆرتێكی گشتگیرە و هەموو بوارەكان لە خۆدەگرێت وەك  ( یاسای چاكسازی لە دەرماڵە و مووچە و خانەنشینی و هەموو ئەو مینحە و ئیمتیازانەی لە بودجەی گشتی هەرێمی كوردستان) دەدرێن.
هەروەك   راپۆرتەكە وەڵامی بەشێك لەو ‏پرسیارانەی تێدایە كە پەرلەمانتاران لە سەرۆكی حكومەت ‌و جێگرەكەیان ‏كرد  كاتێك سەرەتای ئەم مانگە چوونە بۆ پەرلەمانی كوردستان.‏
وتیشی:  لەبارەی چاكسازی لە خانەنشینی هەنگاوی باش نراوە، بەتایبەتی لە دەركردنی پەیڕەوی سندوقی خانەنشینی و ئامادەكردنی رێنمایی و  دووبارە پێداچوونەوەكردن بە هەیكەلبەندی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی.
جێی ئاماژەیە  دوای پەسەندكردنی یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان  لە مانگی تەمموزەوە یاساكە چووەتە بواری ‏جێبەجێكردنەوەو ‏حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بڕیاریداوە هەر سێ‌ مانگ ‏جارێك راپۆرتێك لەسەر چۆنێتی ‏جێبەجێكردنی یاساكە بە پەرلەمانی ‏‏كوردستان ‌و دیوانی چاودێری دارایی هەرێم بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە