کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی‌ هەرێم كارەبا دەداتە پارێزگای نەینەوا و كەركوك

.

02:28 PM - 19/10/2020

 وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتوەتە 3 هەزار و 700مێگاوات كارەبا و لەو بڕەش هەندێكی دراوەتە پارێزگای نەینەواو كەركوك.
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی‌ بەوەكردوە، بەهۆی چارەسەركردنی كێشەی یەكەكانی كارەبا و زیادكردنی بڕی گازی سرووشتی و كارپێكردنی وێستگەی هەڵمی خەبات توانراوە 843 مێگاوات كارەبا بخرێتە ناو تۆڕی كارەبای هەرێمەوە.
وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستۆتەڕوو، 260 مێگاوات كارەبا دەداتە پارێزگای نەینەوا و 56 مێگاواتیش بۆ پارێزگای كەركوك.
راشگەیاندووە، ئێستا وەزارەتی كارەبای هەرێم دەتوانێت بڕی 21 سەعات كارەبا بداتە هاوڵا تییان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە