کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەتۆمەتی كردەوەی توندوتیژی فەرەنسا بڕیاریدا سەدان پەنابەر دەربكات

.

12:29 PM - 19/10/2020

 بەتۆمەتی كردەوەی توندوتیژی فەرەنسا بڕیاریدا سەدان پەنابەر دەربكات.
دوای ئەوەی كە مامۆستایەكی مێژوو لەلایەن كەسێكەوە بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام( د.خ) كوژرا ،حكومەتی فەرەنسا بڕیاریدا 231 پەنابەری بیانی بە تۆمەتی كردەوەی توندوتیژی لەو وڵاتە دەربكات. وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا وردەكاری زیاتری لەوەبارەیەوە نەخستۆتەڕوو و تەنها ئاماژەی بە دەركردنی ئەو ژمارەیە لە پەنابەرە بیانی كردووە. رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر پەنابەرێكی بەڕەچەڵەك چیچانی مامۆستایەكی وانەی مێژووی بە درندانەترین شێوە كوشت دواتریش بكوژەكە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێكرا و كوژرا و ئەوەش هەڵوێستی توندی حكومەتی فەرەنسای لێكەوتۆتەوە و بڕیاری دەركردنی پەنابەری بیانی دەركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە