کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی 42 تۆن جگەری بەستوی توركی قەدەغەكراو

.

10:36 AM - 19/10/2020

 دەست بەسەراگرتنی جگەری بەستوی مریشك

   لەدرێژەی كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەموو جۆرە مەوادێكی خۆراكی خراپ  كە زیانی بۆ  تەندروستی هاوڵاتیانمان هەبێت , هێزەكانمان توانیان لە دەروروبەری شاری سلێمانی  لەڕۆژی  18/10/2020 دەستبگرن بەسەر بڕی  42 تۆن جگەری بەستوی توركی قەدەغەكراو  كەلە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بوون ،  كەبەشێوەی قاچاخ ونایاسایی  هێنرابوون بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ناردنی بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی ڕوبەڕوی یاسا كرایەوە  بەمەبەستی ڕێكاری یاسایی .

لەگەڵ ڕێزدا.....

                                                                                                              


                                                                                                    بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی      
                                                                                                                                    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە