کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چل و چوار ساڵ بەسەر بەناهەق شەهیدكردنی برایم عەزۆ و هاوڕێكانی لە لایەن قیادە موەقەتەوە تێدەپەڕێت

.

10:49 PM - 18/10/2020

 44 ساڵ بەسەر بەناهەق شەهیدكردنی برایم عەزۆ و هاوڕێكانیدا لەلایەن قیادە موەقەتەوە تێدەپەڕێت، شەهیدی نەمر برایم عەزۆ، فەرماندەی یەكەم مەفرەزەی شۆڕشی نوێ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو كە بۆ بەرپاكردنەوەی شۆڕش لەگەڵ هاوڕێكانیدا كە ژمارەیان 37 پێشمەرگە بوون لە سوریاوە گەڕانەوە بۆ كوردستان، هەر دوای ماوەیەكی كەم لە دەستكردن بەچالاكی دژی رژێمی بەعس و گەیاندنی پەیامی نوێی بەرەنگاری بە كۆمەڵانی خەڵكی بادینان، لە لایەن چەكدارانی قیادە موەقەتەوە بە بێ هیچ پاساوێك بەعس ئاسا هەموویان شەهیدكران.

09TLONMOg80

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە