کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو ژنەی لە بەغدا منداڵەكانی فرێدایە ئاوی دیجلەوە دەستگیركرا

.

10:20 PM - 18/10/2020

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە: هێزە ئەمنییەكان توانیویانە ئەو ژنە دەستگیر بكەن كە دوو منداڵەكەی خستوەتە نێو رووباری دیجلەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە،  دواتر تۆمەتبارەكە دەگواسترێتەوە بۆ بنكەی پۆلیسی شەعب بە مەبەستی لێكۆڵینەوە ورتر لە ڕووداوەكە.
ئەوەشیان خستۆتەروو: بە پێی دانپێدانانە سەرەتاییەكان تاوانبارەكە پێش 3 مانگ لە هاوسەرەكەی جیا بۆتەوە، مافی مانەوەی منداڵەكان بۆ باوكیان بووە وە خۆی مافی بینینی منداڵەكانی نیە بە كاتی دیاریكراو نەبێت، بۆیە داوای مۆڵەتی لە هاوسەری پێشووی كردووە ڕێگەی بدات منداڵەكانی ببات بۆ زیارەتی ئیمام كازم، ئەویش بە هەلی زانیوە وەك تۆڵەكردنەوەیەك لە هاوسەری پێشووی ئەو تاوانەی ئەنجام داوە منداڵەكانی فڕێداوەتە ناو رووبارەكەوە و منداڵەكان گیانیان لەدەستداوە.
بەوتەی ژنەكە بۆیە ئەو كارەی كردووە هاوسەری پێشووی هەست بەو دووریە بكات كە ژنەكە هەستی پێدەكات لە دووری منداڵەكانی، كردەوەی ئەم ژنە كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و لە لایەن ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤەوە داوای سزادانی توندی كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە