کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روانگەی سوریا زانیاری نوێ سەبارەت بە توندڕەوەكانی ئازەربایجان ئاشكرا دەكات

.

09:53 PM - 18/10/2020

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ زانیاری نوێی سەبارەت بە توندڕەوەكانی ئازەربایجان ئاشكراكردووە و رایگەیاندووە: لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، توركیا نزیكەی دوو هەزار چەكداری توندڕەوی سوری رەوانەی ئازەربایجان كردووە و لەو ژمارەیەش 135 چەكدار كوژراون.
روانگەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو: توركیا 400 چەكداری تری توندڕەوی ئامادەكردووە رەوانەی ئازەربایجانیان بكات، بەڵام بەهۆی ئاگربەستەكەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا پرۆسەكەی دواخستووە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی ئازەربایجان و ئەرمینیاوە توركیا بەردەوام ئاگری جەنگەكە خۆشدەكات و چەكداری توندڕەوی سوری رەوانەی ئازەربایجان دەكات بۆ پشتیوان لە سوپای ئەو وڵاتە دژی ئەرمینیا و ئەمەش ناڕەزای وڵاتانی ناوچەكە و  جیهانی لێكەوتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە