کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای ئازەر بایجان فڕۆكەیەكی جەنگی ئەرمینیای خستەخوارەوە

.

09:20 PM - 18/10/2020

دوای راگەیاندنی ئاگر بەست، بەماوەیەكی كەم ئاڵۆزی و جەنگ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێكردەوە.
لەو چوارچێوەیەدا سوپای ئازەربایجان لە بەیاننامەیەكدا خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی وڵاتای ئەرمینیای لە جۆری سو 25 راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: فرۆكە جەنگییەكە لەناوچەی جوبرەئیلەوە بەرەو سەنگەرەكانی سوپای ئازەربایجان هاتووە و پێش ئەوەی دەست بە بۆردومان بكات لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئازەربایجانەوە تێكشكێندراوە.
ئاڵۆزییەكانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینای چەند هەفتەیەكە دەستیپێكردووە و هەردوولا چەندین سەرباز و هاوڵاتی مەدەنییان لە یەكتر كوشتووە، ئەمەش بۆتە نیگەرانی وڵاتانی زلهێز و داوا دەكرێت هەرچی زووە ئەو دوو وڵاتە جەنگ ڕابگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە