کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی مەڵبەندی كەركوك سەردانی رێكخراوی بەدر دەكات

.

08:30 PM - 18/10/2020

وەفدێكی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی رێكخراوی بەدر لقی باكووریان كرد لە كەركوك و لە كۆبوونەوەیەكدا پەیوەندییەكانی هەردوولا و بارودوخی عێراق بەگشتی و كەركوك بەتایبەتی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و لەلێدوانیكدا هەردوولا تەئكیدیان لەسەر بەردەوامی گفتۆگۆ و دیالۆگ كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
لەوەڵامی پرسیارێكی گەلی كوردستانیشدا سەبارەت بە سوتاندنی ئاڵای كوردستان, لێپرسراوی رێكخراوی بەدر لەكەركوك رایگەیاند: كە ئەوان دژی ئەو كارانەن و بە كارێكی نادەستووری و نائەخلاقی دەزانن و راشیگەیاند: كە نابێت ئاڵای هیچ نەتەوە و لایەنیك سوكایەتی پی بكرێت و رێگری بكرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارە نادەستووری و نائەخلاقیانە.

jaelFCM3btY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە