کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا گەورەترین خاڵی سەربازی خۆی لە دەوروبەری حەما چۆڵ دەكات

.

07:14 PM - 18/10/2020

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە وێبسایتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت ئاشكرایكردووە: هێزەكانی توركیا كە لەخاڵی 9 ی چاودێری سەربازی دەوروبەری شاری حەما جێگیركرابوون، دەستیانكردووە بەكۆكردنەوەی كەلوپەلە سەربازییەكانیان و خۆیان بۆ كشانەوە لەناوچەكە ئامادە كردووە.
روانگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو هێزانەی توركیا دوو ساڵ و 4 مانگە لە ناوچەی مۆركی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی حكومەتی سوریا جێگیر كراون.
ئەم كشانەوەیەی هێزەكانی توركیا لەكاتێكدایە كە پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا داوای لە سوریا كردبوو كە هێزەكانی لەو ناوچانە بكشێنێتەوە كە هێزەكانی توركیا لە نیسانی ساڵی 2019 وە كۆنتڕۆڵیان كردووە ئەگەرنا بەهێزی سەربازی لەناوچەكە دەردەكرێن.
ئەگەرچی ئەركی هێزەكانی خاڵی 9 ی چاودێری سەربازی توركیا لە ناوچەی مۆرك چاودێریكردنی ئاگربەستی نێوان حكومەتی سوریا و گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن بوو, بەڵام ئەو هێزانە تەنها چاودێری پێشڕەوی هێزەكانی حكومەتی سوریا و روسیای دەكرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەرجەم ناوچەكانی باكووری حەما لە لایەن ئەو هێزانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە