کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی كەمئەندامان داوای چارەنووسی مووچەكانیان دەكەن

.

06:17 PM - 18/10/2020

 یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لەبارەی مووچەوە یاداشتێك ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات و داوای چارەنووسی یەك ساڵی رابردووی مووچەكانیان دەكات كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەنووسراوێك بڕدراوە.
سامان حسێن سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دوای 61 ڕۆژ مووچەی كەمئەندامان دابەشكراوە‌و پێدانی بڕی 100 هەزار بۆ 150 هەزار هیچ لە ژیانی كەمئەندامان ناگۆڕدرێت.
 راشیگەیاند: چارەنووسی مووچەی یەك ساڵیان نادیارە و پێویستە روونكردنەوە بدرێت كە ئەو مووچانەیان چی لێ بەسەر دێت، چونكە داوا لە گەنجینە كراوە لیستی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو كراوەتە مووچەی مانگی 9ی ئەمساڵ بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بكرێت ئەو مووچانەی تر چی لێ بەسەر دێت ‌و ئەگەر هیچ وەڵامیان نەدرێتەوە سكاڵای یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەن و داوای مافەكانی خۆیان دەكەن.

eLq87Izs_Pk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە