کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندیی عیراق: نرخی دۆلار جێگیرە

.

06:15 PM - 18/10/2020

 بانكی ناوەندیی عیراقی ڕایگەیاند: ئەو لێدوانانەی بەم دواییە دراون لەبارەی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی تەنها ڕا و بۆچوونی ئەو كەسانەیە و هیچ پەیوەندییەكی بە هەڵوێستی رەسمی بانكەكەوە نییە و تە‌وكید دەكاتەوە كە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار نەگۆڕاوە و جێگیرە.  
بانكی ناوەندیی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: نرخی دینار جێگیرە و سیاسەتە نەختینەكانی نەگۆڕاوە و زۆر ڕوون و شەفافە‌و  یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی لە ئاستێكی زۆر باشدایەو پەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەكان ئەم قەیرانەی ئێستا تێدەپەڕێنێت كە وڵاتی تێكەوتووە.
بانكەكە هیوای خواستووە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی خۆیان بەدوور بگرن لە سەرچاوەی تایبەت و دەنگۆكان و تەنها پشت بە ڕاگەیەنراو و لێدوانی رەسمی بانكەكە ببەستن.  
ئەوەش لەكاتێكدایە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 127 هەزار دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە