کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی عیراق: 1.6 ملیۆن تۆن دانەوێڵەی زیادەمان هەیە

.

06:11 PM - 18/10/2020

 وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: لە دوای كۆتایی هاتنی وەرزی دروێنەی ئەمساڵ، ملیۆنێك‌و 600 هەزار تۆن گەنم‌و جۆ لە پێداویستی ناوخۆ زیاتر بووە.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: وەزارەتەكەیان توانیویەتی لەرێگەی بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆوە وەك گەنم‌و جۆو سەوزەو میوەی ئەمساڵەوە ملیۆنان دۆلار بۆ حكومەت دەستەبەر بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەدوای كۆتایی هاتنی وەرزی دروێنەی ئەمساڵ، نزیكەی یەك ملیۆن تۆن جۆو 600 هەزار تۆن گەنم لە پێداویستی ناوخۆ زیاتر بووە، ئەوەش پاڵپشتیەكی گەورەی داراییەو بۆ ئابووری نیشتمانی.
حەمید نایف ئەوەشی خستەڕوو: كە بەشێك لە بەرهەمە كشتوكاڵیەكان كە لەناوخۆدا بەرهەم هاتوون رۆڵی سەرەكیان هەبووە لە دابینكردنی دراوی بیانی  بۆ ناوخۆیی عیراق ئەوەش لە رێگەی قەدەغەكردنی ئەو بەرهەمە كشتوكاڵیانەی كە لە ناوخۆدا گەیشتونەت ئاستی خۆژێنی، جگەلەوەش توانیوتی دەستی كاری زیاتربكات‌و ژمارەی روبەری سەوزای فراوانتر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە