کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق هەناردەی نەوت زیاد دەكات

.

06:09 PM - 18/10/2020

 لیژنەی چاودێری كارنامەكانی حكومەت و وەزیری نەوت تاوتوێی چۆنیەتی زیادكردنی ئاستی هەناردەكردنی نەوتیان كرد كە عیراق بۆ پابەندبوونی بە بڕیارەكەی ئۆپیك كەمی كردووەتەوە.  
نوسینگەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: لیژنەی چاودێریكردنی كارنامەی حكومەت لەپەرلەمان لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت كۆبۆتەوە و تەئكیدیان لە پێشخستنی كەرتی نەوت كردووەتەوە.  
ئاماژەیان بەوەشكردووە: قەیرانی ئابووری ئێستا پێویستی بەچارەسەری خێرا و دانانی پلانێكی زانستی هەیە و ئەوەش تەنها بەیەك لایەن ناكرێت و پێویستی بەدەسەڵاتەكانی تر هەیە.  
ئەوەشخراوەتەڕوو: لیژنەی چاودێری كارنامەكانی حكومەت باسی لەپێشخستنی ئەو پلانە كردووە كە وەزارەتی نەوت پێشتر دایناوە بۆ پشتبەستن بە گازی سروشتی ناوخۆی لەبری ئەوەی لەدەرەوەی هاوردە بكرێت بەو پێیەی عیراق بڕی پێویستی ئەو گازەی بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی هەیە.  
باس لەوەشكراوە: لیژنەكە لەگەڵ وەزیری نەوتدا تاوتوێ چۆنیەتی زیاد كردنی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتیان كردووە كە لەگەڵ ئۆپیكدا تاوتوێبكرێت وەكو ڕەچاوكردنێك بۆ قەیرانی دارایی ئێستای عیراق.
لای خۆیەوە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پرۆژەیەكی پێشكەشی لیژنەكە كردووە لەبارەی دابەزینی نرخەكانی نەوت و دیدی ئەو وەزارەتە بۆ ساڵەكانی 2020 بۆ 2030 تێدا ڕونكراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە