کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆحانی: تاران شكستی بە پیلانگێڕی ئەمریكا بۆ داڕمانی ئابووری ئێران هێنا

.

06:02 PM - 18/10/2020

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت: حكومەتەكەی لە رێگەی پلانێكی وردەوە لەماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا توانیویەتی شكست بە پیلانگێڕیەكانی ئەمریكا بۆ داروخانی ئابووری ئێران بهێنێت.
حەسەن رۆحانی لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگی ئابووری حكومەتی ئێران رایگەیاند: گەمارۆكانی ئەمریكا نامرۆڤانە و نایاسایین، هەرچەندە كاریگەری لەسەر داهاتی دراوە قورسەكان لەئێران دروستكردوە، بەتایبەت ساڵی ڕابردوو، بەڵام سەركەوتو نەبوو لە بەدیهێنانی ئەو پیلانانەی كە بۆ داڕوخانی ئابووری ئێران دایڕشتبو.
سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بەوەكرد: دووژمنان بە توندی پشت بە جیاوازی ناوخۆیی دەبەستن بۆ چالاككردنی گەمارۆ نادادپەروەریەكەیان، داواش لە هەموو بەرپرسان و چالاكوانان دەكات كە پابەندبن بە ئارامی و عەقڵانیەتی سیاسیەوە، دوربكەونەوە لە جیاوازی و ناكۆكییەكان، بۆ ئەوەی دەرفەت نەدەنە دەست دوژمن.
حەسەن رۆحانی باسی لەوەشكرد: حكومەتی ئێران بزوێنەری ئابووری وڵات لە بەرچاو دەگرێت، لەو روەشەوە پاڵپشتییەكی گشتگیری هەیە بۆ گرنگیدان بە كەرتی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و كۆمپانیاكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە