کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵی ئەمریكا گەیشتە 3.13 ترلیۆن دۆلار

.

06:00 PM - 18/10/2020

 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو لێكەوتەكانیەوە، كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵی ئەمریكا گەیشتۆتە 3 تریلیۆن ‌و 132 ملیار دۆلار، ئەو ژمارەیەش سێ‌ هێندەی كۆرتهێنانی ساڵی 2019یە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رونیكردۆدتەوە: ئەو كورتهێنانەی كە لە بودجەی ساڵی 2020دا دووچاری بوونەتەوە، ژمارەیەكی پێوانەیی لە مێژووی وڵاتەكەیان تۆماركردووە و دوو هێندەی كورتهێنانی ساڵی 2009یە كاتێك كە ئەمریكا رووبەڕووی قەیرانی دارایی بۆتەوەو تریلۆنێك‌و 400 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەبووە.
ئەوەش لە كاتێكدایە حكومەتی ئەمریكا پێشبینی كردبوو، بەهۆی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ساڵی 2020دا كورتهێنانی بودجەی وڵاتەكەی بگاتە 2 تریلیۆن دۆلار.
پێشتریش جیرۆم باوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا رایگەیاندبوو: بانكی ناوەندی ئەمریكا پابەندە بەوەی هەموو میكانیزمێك بگرێتەبەر بۆ ئەوەی یارمەتی بوژانەوەی ئابووری وڵاتەكەی بدات، بەهۆی ئەو شۆكەی لەرێگەی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەریكەوتووە.
ئەوەشی خستبووەڕوو: هەرچەندە ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە ئابووری ئەمریكا تا رادەیەك بەرەو باشبوون رۆشتووە، بەڵام تائێستاش ناڕوونیەك لەبەردەم داهاتووی دووری ئابووری وڵاتەكەمان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە