کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم 32 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

.

05:38 PM - 18/10/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 سەعاتی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی 797 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە  كە 247یان لە هەولێر، 195 لە سلێمانی، 31 لە گەرمیان، 283 لە دهۆك و 14 تووشبووش لە هەڵەبجە تۆماركراون، بەوەش كۆی گشتی توشبووان بۆ 61 هەزار و 703 كەس بەرزبۆتەوە،
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم هەر لەو 24 سەعاتەدا 32 توشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە بۆ 2 هەزار و 161 كەس بەرزبۆتەوە، تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕوو 465 توشبوو چاكبوونەتەوە بەوەش كۆی گشتی چاكبووان گەیشتۆتە 37 هەزار و 958 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە