کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆنامی نیگەرانە لەسووتاندنی ئاڵای كوردستان لەبەغدا

.

12:12 PM - 18/10/2020

 نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق لەبڵاوكراوەیەكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر سووتاندنی ئاڵای كوردستان و دەستدرێژیكردنە سەر بارەگایەكی پارتی لەشاری بەغدا.
یۆنامی ئاماژەی بەوەكردووە زۆر نیگەرانن لەو رووداوەی شاری بەغدا و پێویستە ئیدانەی توندوتیژی و تۆقاندن بكرێت و ئەوەش هەرگیز شێوازی چارەسەری ناكۆكی نیە ، نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق تەئكیدی كردۆتەوە لەدووركەوتنەوە لەكردەوەی توندوتیژی و تۆقاندن و ئەوەخراوەتەڕوو عیراق پێویستی بەیەكڕیزی و سەقامگیری و دیالۆگ هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە جۆراوجۆرەكانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە