کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی مباپێ لەمیركاتۆی زستانە دادەبەزێت

.

12:04 PM - 18/10/2020

بەهۆی نزیكبوونەوەی ماوەی كۆتاییهاتنی وادەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان،شارەزایانی بواری گواستنەوەی یاریزانان و تۆپی پێ پێیانوایە نرخی كیلیان مباپێ لەمیركاتۆی زستانە دادەبەزێت، یاریزانی ناوبراو ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و ئەمەش بۆتە جێگەی گرنگیدانی چەندین یانەی بەهێز و دیاری ئەوروپا، بەتایبەت یانەی ریاڵ مەدرید كە دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت بیگوازێتەوە ریزەكانی، هەروەها ئێستا نرخەكەی بەپێی هەڵسەنگاندنی پێگەی ترانسفێر ماركێت كە تایبەتە بازاری گواستنەوەی یاریزانان 180 ملیۆن یۆرۆیە، لەبەرامبەردا بەرپرسانی پاریس سان جێرمان ئامادەنین دەستبەرداریی ببن، بەڵام شارەزایان پێیانوایە بەهۆی نزیكبوونەوەی ماوەی كۆتاییهاتنی بۆندەكەی، لەمیركاتۆی زستانە نرخی مباپێ دادەبەزێت  لەنێوان 130 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و یانەی  ریاڵ مەدریدیش دەتوانێت ئامانجەكەی بهێنێتەدی و بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكات، ئەمەش لەكاتێكدایە مباپێ رایگەیاندووە ئامادە نییە بۆندەكەی نوێ بكاتەوە كە لەساڵی 2022 كۆتایی دێت   
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە