کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 5ی پریمەرلیگ درێژەی دەبێت

.

12:03 PM - 18/10/2020

بریارە ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 5ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا درێژەی هەبێت و چەند رووبەڕووبونەوەیەك لەخۆدەگرێت، سەرەتا هەردوو یانەی شیفێڵد یونایتدو فۆڵهام بەیەكدەگەن و یارییەكەش سەعات 2ی دوا نیوەرۆ بەرێوەدەچێت، لەمیانی یارییەكی تردا یانەی كریستاڵ پاڵاس لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی برایتۆن دەبێتەوە، هەر لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمدا یانەی تۆتنهام میوانداری یانەی وێستهام یونایتد دەكات و سەعات 6 و 30 دەقیقە یارییەكە دەستپێدەكات، تۆتنهام بەر لەو یارییە 7 خاڵی لەدوو بردنەوەو یەكسانبوونێك هەیە، لەیارییەكیش دووچاری شكست هاتووە، هەروەها یانەی وێستهام 6 خاڵی لەدوو بردنەوەو لەدوو یاریی دۆڕاوە، یارییەكی تری ئەو هەفتەیە لەنێوان یانەكانی لیستەر سیتی و ئەستۆن ڤێلان دەكرێت، لیستەر سیتی لەم وەرزە ئاستێكی بەرزی هەیەو هەوڵدەدات بگەرێتەوە سەر ئەنجامە باشەكانی و كە 9 خاڵی لەسێ بردنەوە هەیەو لەیاریی پێشویدا دووچاری شكست هات، بەهەمان شێوە ئەستۆن ڤێلا خاوەن ئاستێكی بەرزەو 9 خاڵی لەدوو بردنەوەو دۆڕاندنێك هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە