کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی گەڕانەوەی تیرۆر نیە لەژێر هەر ناوێكدا بێت

.

11:47 AM - 18/10/2020

 مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەیاوەی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندە سەربازییەكان سەردانی پارێزگای سەڵاحەدینی كرد و لەگەڵ سەركردە ئەمنی و سەربازییەكان كۆبۆوە بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەووردەكاری رووداوی رفاندن و تیرۆركردنی ژمارەیەك هاوڵاتی لەو پارێزگایە.
لەو سەردانەدا مستەفا كازمی پابەندبوونی دەوڵەتی دووپاتكردەوە بۆ پارێزگاری لەهاوڵاتیان و چەسپاندنی یاسا و لەنزیكەوە گوێبیستی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بوو لەو رووداوە قێزەوەنەی پارێزگای سەڵاحەدین و رێنماییدا بەدواداچوونی وورد بكرێت بۆ وردەكارییەكانی ئەو رووداوە.
كازمی راشیگەیاند پەیامی بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای سەڵاحەدین ئەوەیە دەوڵەت پارێزگاریان لێدەكات و تەئكیدی كردەوە لەوەی تیرۆر و كردەوە تاوانكارییەكان تەنها یاسا و سزادان چاوەڕییان دەكات و هیچ شوێنێك نیە بۆ گەڕانەوەی تیرۆر لەژێر هەر ناوێك و وێنەیەكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە