کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەلبوسی: پاراستنی ئەمنیەتی هەموو پارێزگاكان لەئەستۆی حكومەتدایە

.

09:24 PM - 17/10/2020

بەپێی راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا كازمی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و دۆخی ئەمنی پارێزگای سەڵاحەدین و تەواوی عیراقیان تاووتوێكرد.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو ، حەلبوسی كردەوە تیرۆریستییەكانی ناو پارێزگای سەڵاحەدینی ئیدانە كردووە و تەئكیدیكردۆتەوە بەهۆی تایفەگەرییەوە دەیان كەس لەو پارێزگایە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە كراونەتە ئامانج ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاندووە، پاراستنی ئەمنیەتی هەموو پارێزگاكان بەبێ جیاوازی تائیفی لەئەستۆی هێزە ئەمنییەكان و حكومەتی عیراقدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە