کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆتین و محەمەد بن سەلمان پرسی كڕینی ڤاكسینی روسی تاووتوێ دەكەن

.

09:22 - 17/10/2020

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەریەك لە ڤیلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا و محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە پرسی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا و هەماهەنگیان لەبواری وزە تاووتوێكرد.
لەوبارەیەوە، كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی پوتین بۆ جێنشینی سعودیە هەنگاوێكی نوێ بووە بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكانی رۆژی سێشەممەی رابردوو هەردوولاش رای خۆیان لەبارەی ناوەرۆكی رێككەوتنەكانی ئۆپێك خستۆتەڕوو ، هاوكات هەردوولا پرسی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەكارهێنانی ڤاكسینی روسییان بۆ ئەو مەبەستە تاووتوێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە