کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوێنەرێكی ئێزدییان بۆ داگیركردنی شنگال پارتی هەماهەنگی داعشی كردووە

.

09:06 PM - 17/10/2020

نوێنەرێكی وەفدی ئێزدییانی شنگال بۆ بەغدا دەڵێت بەڵگەیان لایە دەیسەلمێنێت پارتی لە ساڵی 2014 هەماهەنگ گرووپی تیرۆریستی داعشی كردووە بۆ داگیركردنی شنگال , شەمۆ خودێدا نوێنەری وەفدی ئێزدییانی شنگال بۆ بەغدا لە لێدوانێكدا رایگەیاند دژی ئەو خیانەتەی پارتی دەوەستنەوە كە بەناوی رێككەوتنی ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی شنگال لەگەڵ بەغدا ئەنجامیداوە, تەئكیدیشیكردەوە دەیان بەڵگەیان لەبەردەستە لەسەر هەماهەنگی پارتی و چەكدارانی گرووپی تیرۆریستی بۆ داگیركردنی شنگال لە ساڵی 2014 دا لەلایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە بەپێی ئەو بەڵگانەی كە لەبەردەستن لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا وبە تایبەتی لە ناوچەكانی زاخۆ و بەرواری باڵا , پارتی لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارە سەدان چەكداری داعشی بۆ شەڕی موسڵ و شنگال گواستۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە