کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق: بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان قابیلی قبوڵ نییە

.

08:07 PM - 17/10/2020

وتەبێژێك بەناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە لەراگەیەندراوێكدا و سوتاندی ئاڵای كوردستان  و پەلاماردانی بارەگای پارتی لەبەغدای ئیدانەكردو رایگەیاند:ەسووتاندنی بارەگا و شوێنە گشتییەكان ، خزمەتی بەرژەوەندییەكانی عیراق ناكات و بەڵكو ئاشتی كۆمەڵایەتی و دۆخی سیاسی عیراق دەخاتە بەر مەترسییەكی گەورە ، هەروەها هەر لە راگەیاندراوەكەدا تەئكید لەوە كراوەتەوە سووتاندنی ئاڵای كوردستان مایەی قبوڵكردن نییە و داواش لە حكومەتی عیراق كراوە خێرا دەست بە لێكۆڵینەوە لەو رووداوەی بەغدا بكات و سەرجەم ئەو كەسانەشی كەمتەرخەم بوون سزا بدرێن ، لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی تری عیراق رۆڵی سەرەكیان هەبووە لە تێكشاندنی تیرۆریستان و پێویستە رێز لە رۆڵ و كاریگەری هەموو لایەنەكان بگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە