کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای كەرخ نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی مۆبایلی راگرت

.

07:58 PM - 17/10/2020

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەرخ لە بەغدا بڕیارێكی پەسەند كرد كە رێگەنادات مۆڵەتی كۆمپانیاكانی مۆبایل نوێ بكرێنەوە.
(محەمەد شیاع سودانی) ئەندامی لیژنەی بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی‌و پلاندانانی ستراتیژی لە پەرلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەقی بڕیارەكەی دادگای بڵاوكردۆتەوە‌و كە تیایدا دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەرخ لە بەغدا، بڕیارێكی دادوەری پەسەند كردوە كە تایبەت بووە بە رەتكردنەوەی بڕیاری نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی مۆبایل، كە بریتین لە كۆمپانیای زەین، ئاسیاسێڵ‌و كۆڕەك تیلیكۆم.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە رەتكردنەوەی تانەكان، مانای ئەوەیە كە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی زەین‌و ئاسیاسێڵ و كۆڕەك تیلیكۆم، بەپێی یاسا رادەگیرێت و مۆڵەتەكانیان درێژ یان نوێ ناكرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە