کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی‌: سووتاندنی ئالای كوردستان مایەی قبوڵكردن نییە

.

04:27 PM - 17/10/2020

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەسەر روداوەكانی بەغدا پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: دەستبردن بۆ ئاڵای كوردستان هێڵی سورە، لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی یەكێتی دەڵێت:زۆر نیگەرانین لە دەستبردن بۆ ئاڵای كوردستان كە بەخوێنی هەزاران رۆڵەی قارەمان پارێزراوە، ئەم ئاڵایە سێمبولی پێكەوە ژیان و ئاشتی و ئاوەدانییە. دەشڵێت:    بارەگا سوتاندن رێگەی شارستانی نییە بۆ دەربڕینی ناكۆكی لەگەڵ هیچ كەس و پارتێكدا، هەروەك دەست بردن بۆ پیرۆزییەكانی نەتەوەكەمان رێگە پێدراو نییە و  ئاڵای كوردستان هێڵی سورە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە