کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: سووتاندنی ئاڵای كوردستان جێگای قبوڵكردن نییە

.

03:17 PM - 17/10/2020

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەسووتاندنی ئاڵای كوردستان لەبەغدا  رایگەیاند" قوباد تاڵەبانی سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانە و هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵكردن نییە و هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا كوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق".

قوباد تاڵەبانی، راشیگەیاندووە" بە توندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەكەم و داواش لە هێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەكانمان دەكەین لە بەغدا  لەسەر ئەم بێڕێزیكردنە بێنە دەنگ كە پێشێلكردنێكی گەورەی یاسا و دەستور و سیمای فرەجۆری عێراقە و زاڵكردنی هێزی چەكە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگدا و ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرمان كە ئەمڕۆ گەلەكەمان لەهەموو كات زیاتر پێویستی بەیەكریزی و تەبایی هەیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە