کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆچی قه‌یوان ده‌كرێته‌ ئامانج ؟

.

03:11 PM - 17/10/2020

هێمن غازی

بەداخەوە لە كوردستان، بەدیاری كراوی لە شاری سلێمانیدا، خەریكە دەبێتە "خوو یان نەریتێكی خراپ" كە هەندێك لەوانەی خۆیان ناو ناوە نوخبە و رۆشنفكر... لەباتی ئەوەی كۆمەڵ تەوعییە بكەن و خەڵك لە گۆمی لێڵی ناو و نەتەرەو ناشرین كردنی دەركەن و رێگەیەكی رۆشنایی نیشانی خەڵك بەن،  هێرشی ناجۆر دەكەنە سەر بازرگان، خاوەن كار و كۆمپانیاكانی ئەم شار و ووڵاتە.

 یەك دنیا فەیسبووكی بێدایك و باوك دروست بووە، دەیان كەس لە فەیسبووك بێ ئەوەی لە راستی بابەتەكان بگەن ژەهر دەڕێژن و پەلاماری ناو ناوبانگی ئەو كەسانە ئەدەن كە لایەنی كەم خزمەتیان بەم شارە كردووە، و لەزۆر ڕووەوە بونەتە مایەی خێر بۆ پێشكەوتن و بەهێزبوونی ژێرخان و سەرخانی ئابوری ووڵات. 

قەیوان گروپ، كە هێرشی دەكرێتە سەر و تۆمەتیان ئاراستە دەكرێت، لە راستیدا ئەوەی قەیوان روونی كردەوە دەركەوت بێبەرین لەو تۆمەتانەی میدیای سێبەرو میدیای ئاراستە كراوی عەرەبی بۆیانی هەڵبەستوون ئەگەرنا بۆ دواتر بێدەنگ بوون یان هەندێ لە نوخبەی كوردی بەڵگەیان بڵاو كردەوە كە گوایە دەكەونە لیستی بلاكی ئەمریكا؟! بەڵام  یەك پرسیار لەو كەسانە دەكەم كە رێگری لە كاری خەڵك دەگرن و تۆمەت دروست دەكەن بە بێ بنەما ، ئەگەر قەیوان گروپ، لەم شاری سلێمانییە بكەیتەوە چی دەمێنێتەوە؟ جگە لەوەی لە بواری ئاوەدانی و خزمەتكردن  ئەم شارە پاشەكشێیەكی گەورە ئەكات. یاخود دەبین بە گوند... یان دەبین بە قەزا.

قەیوان گروپ، لایەنی كەم كۆمپانیایەكی كوردییە، خاوەنەكەی كوردە،ربۆ ببینە دژ و بەرامبەر بە سەرمایەدارە نیشتمانییەكان بوەستینەوە ؟ ئەی ئەگەر ئەوان بوەستن، بریاری وەستان بدەن و پرۆژەكانیان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی ووڵات وەك چۆن لە عێراق زۆرێك لە سەرمایەدارەكان روویان كردە ئەردەن و سعودییە و ئیمارات و ووڵاتانی ئەوروپی.

 دەبینین زیاتر لە پێنج هەزار هەلی كار لەم شارە لەدەست دەچن و دەكەونە دۆخی بەتاڵەی عەمەلەوە و دەبنە بار بەسەر كۆمەڵگەو ئەم ووڵاتە كە ئێستا لە قەیرانی قوڵی دارایدایە. 

لە دنیای پێشكەوتوودا  كەرتی تایبەت بەشێكی گرنگە لە پرۆسەی بوژانەوە و ئاوەدانیی ووڵاتدا. خۆ ئەگەر كەرتی تایبەت نەبوایە ووڵاتانی خاوەن داهێنان، بەم رۆژەی ئێستا نەئەگەیشتن كە ئەوەندە خێران كە دنیایان كردۆتە گوند بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان و هەموو ووڵاتانیان بەیەكەوە گرێداوە. 

بێگوومان ئەرگەر كەرتی تایبەت نەبێت دۆخمان وەك ووڵاتانی دواكەوتووی لێیەت لە نموونەی زیمبابۆی سۆماڵ  و ئەزموونی شكست خواردووی یەكێتی سۆڤێتی جاران كە كەرتی گشتی بەسەر بواری پیشەسازی و بازرگانی و وەبەرهێنان زاڵكرد بەو خەیاڵەی كۆمەڵگەیەكی وەك یەك لە تایپی ژیان كردن دروست بێت. 

قسەی كۆتایی و ئاخیرم  ئەوەیە ئەگەر لە قەیوان باشترتان پێ ئەكرێت لە بواری پەروەردە و زانكۆ و نەخۆشخانە و تەندروستی و رێگەوبان و پرۆژەی پیشەسازی و بازرگانی بڕۆن زیاتر بكەن.  لایەنی كەم با پشتی سەرمایەگوزاری ناوخۆیی بگرین و دەست لە پروپاگەندەی ناجۆر هەڵگرین.

 ووڵات بەوە پێش ئەكەوێت كە لە تۆمەت بەخشین و وەستانی دژی یەكتری دەست هەڵگرین و رێگە بە ئاوەدانی بدەین كەڕوتی خۆی وەربگرێ و ئەم شار و هەرێمە زیاتری لەمەی ئێستا ئاوەدانتربكرێتەوە.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە