کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارتیتا باس لە بارودۆخی تۆماس بارتێ دەكات

.

01:11 PM - 17/10/2020

مایكڵ ئارتیتای راهێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی باسی لە تۆماس بارتێی یاریزانی نوێی یانەكەی كرد كە بەشداری لە یەكەم یەكەی مەشق و راهێنانی یانەكەی كرد و هانی دا بە زوویی لەگەڵ شێواز و یاری كردنی پریمەرلیگ خۆی بگونجێنێت   ئەو راهێنەرە ئیسپانییە لە لێدوانێكیدا پێش یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی مانچستەرسیتی لە پریمەرلیگ ووتی : دەبێت تۆماس بارتێ‌ خێرا خۆی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی پریمەرلیگ بگونجێنێت چونكە ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی گانا ئارەزووی ئەوە دەكات بە شێوەیەكی سەرەكی یاری بكات و تواناكانی خۆی لە ریزی گەنەرز بسەلمێنێت   ووتیشی : هاندەرانی یانەكەمان بە تامەزرۆییەوە چاوەروانی یەكەم دەركەوتنی ئەو یاریزانە دەكەن بەو پێیەی بڕوایان بەوە نەكردووە سەرباری ئەو ئاستە بەرزەی لە ریزی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پێشكەشی كردووە   ئەو یانە مەدریدییە دەستبەرداری تواناكانی بێت   تۆماس بارتێ بە دریژایی پێنج وەرز لە ریزەكانی رۆخیبلانكۆس بەشداری 188 یاری كرد و توانی 16 گۆڵ تۆماربكات و لەگەڵ ئەو یانەیەش دووجار نازناوی ئەوروپا لیگ و جامی سوپەری ئەوروپی بەدەستهێناوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە