کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سكۆلاری پۆستی راهێنەرایەتی كرۆزیرۆی وەرگرت

.

01:06 PM - 17/10/2020

لویز فیلیپی سكۆلاری راهێنەری پێشووتری هەڵبژاردەی بەرازیل جارێكی تر ئەركی سەرپەرشتیكردنی یانەی كرۆزیرۆی لە ئەستۆ گرتووە ئەمەش لە پێناو ئەوەی لە مەترسی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە سێیەكانی بەرازیل رزگاری بكات   كرۆزیرۆ وەزری رابردوو خولی پلەیەكی یانەكانی بەرازیلی جیهێشت و لەم وەرزەشدا لە خولی پلە دووەكان بارودۆخی زۆر ناجێگرەوە و پلەی پێش كۆتایی ریزبەندی خولەكەی گرتووە   بۆیە بە دوای دەرچەیەكدا دەگەرێت لەو مەترسیە رزگاری بێت ودەستەی ئیداری یانەكەش سكۆلاری بە فریادرەسی یانەكە هەژمار دەكەن   ئەو راهێنەرە بەناوبانگە بەرازیلیە سەرەتا گرێبەستێكی كرۆزیرۆی رەتكردبۆوە بەڵام لە دواییدا رەزامەندی دەربڕیوە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانە تا ساڵی 2022 وەربگرێت و لە لایەن یەكێك لە سپۆنسەرەكانی یانەكەوە مووچەكەی دابین دەكرێت   سكۆلاری لە لێدوانێكیشیدا ووتی : ئارەزووی ئەوە دەكەم بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ لە پۆستی راهێنەرایەتی كرۆزیرۆ بمێنمەوە و هەلی گەڕانەوەیان بۆ ریزی خولی پلەیەكەكانی بەرازیل بۆ دروستبكەم   شایەنی باسە : كرۆزیرۆ خاوەنی 20نازناوی پاڵەوانی خولی یانەكانی بەرازیلە و پێش دابەزینی لەوەرزی رابردوو بۆ ریزی پلە دووەكان یەكێك بوو لەو چوار یانەیەی بەدرێژایی مێژوییان بەبەردەوامی بەشدارییان لە خولی پلەیەكی یانەكانی بەرازیل كردبوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە