کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكخەرانی مۆندیالی قەتەر باس لە یارییەكانی چامپیۆنس لیگی ئاسیا دەكەن

.

01:04 PM - 17/10/2020

رێكخەرانی مۆندیالی 2022ی قەتەر باس لەو ئەزموونە دەكەن كە بەم دواییە یارییەكانی ناوچەی خۆرئاوای چامپیۆنس لیگی ئاسیایان پێ بەڕێوەبرد كە ئەو یارییانە لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر لە پشت دەرگا داخراوەكان و بە بێ ئامادەبوونی هاندەر ئەنجامدرا ... كە ئەمەش رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرت   لە دەوحە دوایین 4 یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و قۆناغی 16 و چارەكی كۆتایی و نیوەی كۆتایی بەرێوەچوو   وەتیادا یانەی پێرسۆلیسی ئێرانی سەركەوت بۆ یاری كۆتایی خولەكە و چاوەروانی براوەی خۆرهەڵاتی كیشورەكە دەكات كە ئەو یارییە لەمانگی 12 ئەنجامدەدرێت   لەماوەی مانەوەی یانەكانیش لە شاری دەوحە تەنها بۆیان هەبوو لە هۆتێلەكانیان بمێننەوە و تەنها بۆ ئەنجامدانی یارییەكان و راهێنانەكان شوێنی مانەوەی خۆیان جێبهێڵن   لای خۆشیەوە محەمەد فەخرۆی سەرۆكی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان لە یەكێتی تۆپی پێی قەتەر رایگەیاند : ئەوان وەك لیژنەی رێكخەر و لایەنی پەیوەندیدار زۆر كەڵك و سوودیان لەو ئەزموونە وەرگرتووە لە پێناو درێژەدان بە كاری پێكەوەیی و پارێزگاریكردن لە تەندروستی  سەرجەم یاریزانان و دەستەی هونەری و تەواوی ئەندامانی كارگێری یانەكان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە