کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامێک لە تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە‌وە‌ لە حکومەتی ھە‌رێم

.

11:50 PM - 16/10/2020

‎وەک یٔاشکرایە مێژووی گەلەکەمان ھەروەک چۆن پڕیە‌تی لە شانازی و دە‌ستكە‌وت، خاڵیش نیە لە کارەسات وکۆسپ و رووداوی نەخوازراو و یەکتر تەخوین و تاوانبارکردن.

‎یٔەو کارەسات و رووداوانە‌ش بەشێکن لە مێژووی دورو نزیکی گەلەکەمان، بۆ یٔە‌وە‌ی راستی ودروستی و چۆنیەتی روودانیان و بکەرەکانیان و هۆکار و دە‌ریٔە‌نجامە‌كانیان بزانرێت، یٔەوا پێویستە لەلایەن مێژوونووسانە‌وە‌ بەبێلایەنانە لێكۆڵینە‌وە‌یان لەسەر بکرێت. یٔێمە بڕوامان وایە کە یٔەرکی حکومەتی ھەرێم خزمەتکردنی ھەمەلایەنەی ھاوڵاتیانە‌ نەک تێوەگلانی بە کێشە سیاسیەکان، بۆیە دەبێت حکومەت و بەرپرسەکانی خۆیان دووربپارێزن لە هەر لێدوانێک یان هەڵوێستێک کە کوردستان دور دەخاتەوە لە کەناری یٔارامی، خۆیٔەگەر بڕیاریشە‌ حکومەت ھە‌ڵوێست لەسەر رووداو و کارەساتەکان وەربگرێت، یٔەوا پێویستە باس لەسەرجەم روداوەکان وەک یەک بکات بە رووداوە‌كانی ٣١ی یٔاب و کارەساتی شەنگال جینۆسایدی یٔێزدییەکان و رووداوە‌كانی تریش.

‎یٔێمە‌، جەخت دەکەینەوە لەم ھەلومەرجەدا پێویستە ھەمولایەک پەند و یٔامۆژگاری لەکارەساتەکان وەربگرین و بیانکەین بە مایەی یە‌كڕیزی نەتەوەیی نە‌ك قوڵكردنە‌وە‌ی ناکۆکییەکان وتەفرەقە و پەرتەوازەیی.

‎تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

‎لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان

١٦/١٠/٢٠٢٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە