کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرمێسکی بەزۆر بۆ کەرکوک مەڕێژە قوربان ....

.

03:55 PM - 16/10/2020

گەر ئەوەندە کەرکوت لا خۆشەویستە بۆ جێت هێشت ، گەر ئەوەندە عاشقی نەوتی کەرکوکی بۆ جێت هێشت. ، ئەی نازانی جێهێشتن لە عەشقا بێ وەفاییە ؟ گەر ئەوەندە کەرکوکت لامەبەستە فەرموو ئەوو ئەرز و ئەوە گەز کێ دەستی گرتوی ، زێرڤانیە ئامبرانس شکێنەکانت بنێرە هەر نەبێ بارەگاکانی خۆتان وەرگرەوە ، لە خەندەقەکەی هەولێرەوە کەرکوک چەند کیلۆ مەترێکە بۆ کەسانی ساویلکە ئاساییە فرمێسکی تیمساحانە بۆ کەرکوک بڕێژن بەڵام بۆ کەسی هۆشیار قورەکەتان بۆ خەست ئەکا و بۆتان ئەکات بەو زۆنگاوەی مێژوو کە هەرگیز تیای دەرناچن ، باشتر بوو بێ دەنگ بن بۆیی خەلک نە کەوێتە هەڵدانەوی لاپەرە ناشرینەکانی مێژووتان جگە لە خیانەت و راکردن شتێکتان نی یە بۆ شانازی ... حکمەتەکەی برا گەورەتان گەرەکێکی پێ بەخێو ناکرێت. ئێستا باسی کەرکوک بۆ کێ دەکەن ، سیاسەتی چەوتی ئابوری سەربەخۆتان ، بریاری هەرزەکارانەی ریفرادۆمتان خەڵکی کوردستان و کەرکوکی بەم دۆخە گەیاندن ،باشتر بوو بێ دەنگ بن نەک خۆتان بکەنە پەند بۆ نەوی ئەم سەردەمەی وا خەریکە وردە وردە مێژوتان ئەزانێ .....  چاودێرێک.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە