کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەحمود یاسین هونەرمەندی دیاری میسر كۆچی دوایی كرد

.

04:58 PM - 14/10/2020

مەحمود یاسین هونەرمەندی دیاری میسری لە تەمەنی 79 ساڵیدا دوای ململانێیكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا كۆچی دواییكرد.
عەمرو مەحمود یاسین كوڕی كۆچكردوو، لە ئەكاونتی رەسمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە: هونەرمەند مەحمود یاسینی باوی  كۆچی دوایی كرد و داواشی لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە كرد نزای خێری بۆ بكەن.
مەحمود یاسین لە لەساڵی 1941 لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە دایك بووە، لەگەڵ ئەكتەری میسری شەهیرا هاوسەرگیری كردووە و دوو منداڵیان بەناوەكانی (عەمرو، رانیە) هەیە، لە ساڵی 2018دا، بەهۆی باری تەندروستییەوە لە هونەر و نواندن خانەنشینكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە