.
09:40 PM - 13/10/2020
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك كە لەگۆڤاری لانست بۆ نەخۆشیە گواستراوەكان بڵاوكراوەتەوە ئاماژەبەوەكراوە چاكبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی دووبارە تووشبوون بەڤایرۆسەكە نیشانەكانیان بەتوندی لەسەر دەردەكەوێت و تەئكیدكراوەتەوە لەسەر ئەگەری تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لەجارێك.
لەو لێكۆڵینەوەیەدا یەكەم حاڵەتی تووشبوونی چاكبووەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا تۆماركرا كە پیاوێكی تەمەن 25 ساڵە و تووشی دوو جۆری جیاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە لە48 رۆژدا و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەمانای پارێزراوی نایەت لەتووشبوون لەداهاتوودا.
مارك باندوری لەتاقیگەكانی تەندروستی گشتی لەویلایەتی نیفادا و گەورە سەرپەشتیاری لێكۆڵینەوەكە رایگەیاند ئەگەری دووبارە تووشبوون بەكۆرۆنا ڕەنگدانەوەی گرنگی دەبێت لەسەر تێگەیشتن لەبەرگری لەڤایرۆسەكە بەتایبەت لەكاتی نەبوونی ڤاكسینێكی چالاك و پێویستیان بە لێكۆڵینەوەی زیاترە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە