.
05:37 PM - 13/10/2020
ڕێبوار ستار
له دوای كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه یه‌كێتی به پێی به‌رنامه یه‌كی داڕژراو هه‌مه لایه‌نه یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان کار بۆئەوەدەکات تا بگه‌ڕێته‌وه پێگه‌و هێزی جارانی خۆی له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان . تابتوانێ باشترین خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات.. ئه‌وه‌ی دیاره ئێسته سه‌ركردایەتی نوێی یه‌كێتی كاری له‌سه‌ر ده‌كات جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه یه بۆناو خه‌ڵک تا بتوانن له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز‌و ئایدیای سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام بن له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه بەڕێزان هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی له ئێستادا هه‌نگاوی جدی ده‌نین تا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی وله مێژینه‌ی یەکێتی نیشتمانی له گه‌ڵ خه‌م و ئازارەکانی گه‌له‌كه‌ماندا بێت و خه‌می ئه‌وان به خه‌می خۆی بزانێت چونكه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ره‌تاوه بۆخزمه‌ت كردنی خه‌ڵك دروست بوه و له پێناو خۆش گوزه رانی و ئازادی‌دا دروست بوه و هه ر خۆشی هه‌ڵقوڵاوی ناو هه‌ناوی خه‌ڵكه و بۆ یه یه‌كێتی و خه‌ڵك دوانیهكی لێك دانه‌بڕاون ئه‌گه‌ر چی له هه‌ندی بارودۆخداو له چه‌ند قۆناغێكی جیاداخەڵک لەیەکێتی دڵگران بون به‌ڵام یه‌كێتی به‌و په‌ڕی له خۆبوردنهوه به سنگێكی فراوانه‌وه ڕخنه و گلهیهكانی خه‌ڵكی بە هێنده وه‌رگرتوه ئێستاش یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هاو سه‌رۆكه‌كان و سه‌ركردایه‌تی نوێ به‌ڵێنی ئه‌وەیان به كۆمه‌ڵانی خەڵکی كوردستان داوه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌ماندا بن و خۆیان به به‌شێك له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بزانن به بێ جیاوازی وه هەنگاوەکانیش تا د ێن خێراتر ده‌بن له به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی شار‌و شاروِچكهكان تا له‌نزیكه‌وه به ئاگا بن له ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵك به تایبه ت له ئێستادا كه نه‌بونی موچه گرفتێكی گه‌وره‌یه لای خه‌ڵك بۆیه یه‌كێتی له ڕێی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه له حوكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا بتوانی ئاستی بژێوی خه‌ڵك باشتربكات و جارێكی تر ئاسوده‌ی و خۆش گوزه‌رانی و ژیانێكی به‌خته‌وه ر بۆكۆمهلانی خه‌ڵك بگه‌ڕێنیته‌وه و خۆشی به نوێنه‌ری ڕاسته قینه و جێگه ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان دەزانێت بۆیە ئەم سەردانانەی سەرۆک لاهور جێگەی بایەخ وگرنگی پێدانە وتەواوکاری کاروانەکەی سەرۆک مام جەلالە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە