کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی: هەمیشە لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی خەڵكەكەماندا دەبین

.

12:57 PM - 13/10/2020

 لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ سنووری ئیدارەی راپەرین لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی ی.ن.ك سەردانی شاری قەڵادزێی كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ جەماوەری شارەكە كۆبۆوە بۆ ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانیان، دواتر لە وتەیەكدا لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بەسەردانەكەی رایگەیاند یەكێتی هەڵقوڵای جەماوەری كوردستانە و بۆیە هەمیشە لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی خەڵكەكەماندا دەبین.
راشیگەیاند یەكێتی ئەو مۆدێلەی گۆری كە دەبێت جەماوەر سەردانی لێپرسراوان بكات ئێستا بە پێچەوانە دەبێت بەرپرسان بێنەناو جەماوەرەكەیان و لە كێشەو گرفتەكانیان ئاگاداربن.
سەبارەت بە هاوكارییەكانی بۆ كەرتی تەندروستی لە ناوچەكە هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند بە پێی توانا هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكانتان لە كەرتی تەندروستی دەدەین و داواكردنی مووچە مافی رەوای خەڵكە و نابێت كۆرۆنا بكرێتە هۆكاری پەكخستنی ژیانی خەڵك.

2tAy3S2tfVA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە