کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەست لە سەرۆكەكانتان و هیچ كەسێكتان ناپارێزین

.

09:49 PM - 08/10/2020

لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی بۆ سەرانی پارتی "ئەو دەم روت و بێ شوناسانە بێ دەنگ و دەم كوت نەكەن مێژوی پڕ خیانەتی پارتەكەتان لە 1946وە لەژێربەرەوە دەخەینە سەر بەرەو دەشڵێت، بە دەهۆڵ كوت و زورناژەنەكانتان هاوسەرۆكی یەكێتیی مەزنتر دەبێ.
جەزای سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێكە بە پیلان و مەرامێكی گڵاو ژمارەیەك لەسەركردایەتی و كادیرانی پارتی لە كەناڵەكانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە پەلاماری رەمز و شكۆی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان جەنابی شێخ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی دەدەن، كە بەخەیاڵ پڵاوی خۆیان دەهۆڵی ئەوە دەكوتن كە یەكێتیی لە ناو ناكۆكی و ململانێدایە ، دەیانەوێت رای گشتی چەواشە بكەن و چاو و سەرنجی خەڵك لەسەر ئەو قەیرانە یەك لەدوایی یەكانەی پێ پەردەپۆش بكەن كە سەرۆكەكانیان خولقێنەرین.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هاوسەرۆكان و یەكێتیەكان و كۆمەڵانی خەڵك ئەو راستیە باش دەزانن كە چەند دەم رووت  و ئەڵقە لەگوێیەكی ئیعازپێكراو رووپەری رۆژنامە و كەناڵ و سۆشیاڵ میدیا چەواشەكارەكانیان پڕ بكەن لە درۆ و دەلەسەی  سواو، ئەو كەناڵانەی كە بە قوتی دزراوی ئەم میلەتە ژەهر دەرێژنە ناو كۆمەڵگەوە.
جەزای سەید مەجید  ئەوەشی ئاشكراكردوە، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئەو راستیە باش دەزانن كە قۆرخكاری دەسەڵات و ئابوری و ئازادی كوردستان لەلایەن پارتیەوە  مۆنۆپۆڵ كراوە، پارەو قوتی ئیبراهیم خەلیل و عەین زالەو بۆری نەوتی كوردستان و قاچاخچێتی  و دەیان سەفەقاتی تر لە پێناو مانەوەی بنەماڵەكەیاندا بەفیڕۆ دەدەن، لێرەوە بەو سەركردایتەیانەی پارتی دەڵیم چاوێك بەو مێژوە پڕ لە شەرمەزارییانەدا بخشێنەوە كە خیانەت و كورد كوشتن و كورد فرۆشتنتان داهێنا و هەر بەو تایپە متروبە كراون، باشیش دەزانین كوێتان دێشێ! چاوتان بە سەروەرییەكان  و سەركەوتنەكانی یەكێتی و كۆنگرەی چوارەم و خۆشویستنی لە رادەبەدەری كۆمەڵانی خەڵك لە هەر چوار پارچەی كوردستان و كورانی تاراوگە  بۆ كاك شێخ لاهور و پێگە و پاییەی لە هەرێمی كوردستان و عیراق و وڵاتانی ئیقلمی و جیهانیدا هەڵنایە،  ناچار سیربخۆن و زۆڕنا بژەنن.
دەشڵێت، لە كۆتایدا بەخۆتان و ئاغاكانتان دەڵێن ئیستغلالی پەرۆشیمان بۆ یەكریزی نێو ماڵی كورد مەكەن كە قوربانی زۆرمان لە پێناودا داوە، ئەو دەم روت و بێ شوناسانە بێ دەنگ و دەم كوت نەكەن ئەوا مێژوی پڕ خیانەتی پارتە تۆتالیترەكەتان لە 1946 وە هەتا هەنووكە و پیلانە گڵاوو بۆگەنەكاتان ئاشكرا دەكەین و هەرچی لە ژێر بەڕیە دەیخینە سەر بەڕە و  دەست لە سەرۆكەكانتان و هیچ كەسێكتان ناپارێزین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە