کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەونی پارتی ولێكدانەوەی بەتال

.

09:46 PM - 08/10/2020

پارتی دیمۆكراتی كوردستانی بارزانی لەوەتەی هەیە لە وەهم و لە خەونی بەتال دەژی .لە جیاتی یٔەوەی كاری رێكخراوەیی و سیاسەت و بەرنامەی حزبەكەی بە شێوەیەك رێك بخات كەوا لەگەل سەردەم بگونجێ و خۆی و یٔەندامەكانی كەمێك فێری زانستی سیاسەت و گەمەی دیمۆكراسی بكات .كەچی یٔەو هەمیشە خەون دەبینێ و خەون لێكدەرەوەكانیشی بەهەلە مانای خەونەكەی بۆ لێك دەدەنەوە ,پارتی هەمیشە وەهمێك لە زهنیەتی خۆی دادەتاشێ و یٔەوجا رۆژانە بەدیاریەوە خەونی پێوە دەبینێ ,خەونەكەی بۆ یٔەو بەخێربێت ,یٔەوەی پێی بلێ نەخێر یان سیاسەتی لەژێر سێبەری یٔەو نەبوو یٔەوە خەونەكەی یٔەوەیە یٔەو كەسە دووژمنە و كۆمەلێك دەستەواژەی سەیری ژەنگ هەلاتوو دەهێنێتەوە كەلەم سەردەمە نەباوی ماوە نە خەلك پێی یٔاشنان .بۆیە لێرەوە بە پارتی دەلێین  عەقل بێننەوە سەری خۆتان و سەرتان بەرزكەنەوە باشتر لە دونیا بڕوانن .دونیا هەر یٔەو رەش و سپیە نیە كە یٔێوە دەیبینن .دونیای سەردەم دونیایەكی هەمەرەنگە,یٔەم سیاسەت و دەربڕینە كلاسیكە خێلەكیانەی لە ترۆپكەوە دایدەڕێژن و پڕوپاگەندەی بۆدەكەن بەسەرچووە .یەكێتی نیشتمانی كوردستان یٔەو حزبەیە لە قولایی جەماوەری خەڵكی كوردستان لە رۆژگاری قوڕسی خەبات دروست بووە .یٔەو رۆژەی دروست بوو دۆستی دلخۆش كرد و نەیاری تەزاند .یٔەو رۆژەی دامەزرا و دەستی بەخەبات كرد پرسی كەسی نەكرد .بۆیە لە یٔێستاشدا شەرعیەتی یەكێـتی لە خودی مێژوو و جەماوەرەكەی خۆیەتی یٔەوەی دەتوانێ وەسفی یەكێتی بكات لە خەبات و نیشتمان پەروەری یٔەوە مێژووە پڕشنگدارە پڕ قوربانیەكەی و جەماوەرە دلسۆزەكەیەتی ,.یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەك یەكێتیە و یەك تیمە و یەك هاوسەرۆكایەتی هەیە .لە یٔێستادا یەكێـتی خاوەنی یەك بڕیارە و خۆی بەبەرپرس دەزانێ‌ لەبەردەم ژیانی كۆمەلانی خەلك و یٔەركە نیشتمانیەكاندا ,هەركات بیەوێ هەربڕیارێك بدات دەیدات ,بەلام بڕیارێك لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت . لاهور شێخ جەنگی سەركردەیەكی پێگەیشتووی خۆشەویستی ناو كۆمەلانی خەڵكی كوردستانە ,ژیرانە سیاسەت دەكات ,هەركات یٔەو جولە دەكات پارتی هەمووی بەسەریەكدا دەكەوێت ,یٔەگەر وانیە لە بچوكترین جولە بۆ یٔاوا هەموو تەنگەتاو دەبن و دووچاری پەستانی دەروونی دەبن و هیستریا داتان دەگرێ‌ .خۆشبەختی هەموو سەركردەیەكی كوردستانیش لەوەدایە پارتی دژایەتی بكات و بەدبەختیش لەوەدایە كە پارتی مەدح و سەنای بكات .بۆیە یٔەو یاریەی یٔێوە دەیكەن زۆر كۆنە و سیناریۆكەی هی شەستەكانە و هەقە خۆتان فێری یاری سەدەی بیست و یەك بكەن لە سیاسەت و كەمێك یٔاگاتان لەناو مالی خۆتان بێت و سەیرێكی یاریەكانی جەمسەر بەندیە زەبەلاحەكانی خۆتان بكەن باشترە. نەوەك یاریەك بكەن كەوا پەنجا ساڵی بەسەردا چووبێ .چونكە یٔەمڕۆ سیاسەت زانستە و بەكەسی لێهاتوو و لێوەشاوەی رۆژگار دەكرێ‌ نەوەك بە هەڕەمەكی و بەكەسی نەخوێندەوار.

شادمان مەلا حەسەن
یٔەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
8/10/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە