کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆمانی كوڕی ژێر چەترەكە بڵاوكرایەوە

.

03:44 PM - 08/10/2020

روداوەکانی رۆمانی (کوڕی ژێر چەترەکە)  لە ساڵەکانی ١٩٧٤ دەست پێ ئەکات، باس لە پەیوەندی کومەڵایەتی، خێزان، هاوڕی، خۆشەویستی و عەشقێکی ئەزەلی ئەکات. باس لە ژیانی رابردومان ئەکات، کاتێک دراوسێ لە جێی خزم و کەسمان بوو، کاتێک هاوڕێیەتی راستەقینە لە دڵی هەموو کەسیکدا جێگیر بوو، کاتێک خۆشەویستی لە ناخدا سەوز ئەبوو. رۆمانی (کوڕی ژێر چەترەکە) رووداو و بەسەرهاتەکانی لە ٥٣٦ لاپەڕە بە جۆرێکی کاریگەر  دەگرێتە خۆی.
هیوادارم ئەم رۆمانە بە دڵی هەموو خوێنەرێک بێت، لە دڵی ئێوەی بەڕێزدا جێگیر بێت.

نووسەر لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٣ لە سلیمانی لە گەڕەکی سەرشەقامە، لە خێزانێکی رۆشنبیر و کوردپەروەر گەورە بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هەر لە شارە خۆشەویستەکەی سلێمانی تەواو کردووە.
دواجار بۆ تەواوکردنی خۆێندنی لە یەکێک لە پارێزگاکانی وڵات سلێمانی بەجێهێشتوە. پاشان هاوسەرگیری کردووە ئێستا خاوەنی سێ مناڵە، لە یەکێک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نیشتەجێیە.
رۆمانی کوڕی ژێر چەترەکە یەکەم رۆمانە بە زمانی کوردی بڵاوی دەکاتەوە، بەرهەمی تریشی بەڕێوەیە بە زمانی ئنگلیزی تکایە خوێنەربن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە