کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناساندن بۆ كتێبێكی د.محەمەد سابیر لەبارەی چین بەرێوەچوو

.

07:37 PM - 06/10/2020

ناساندن بۆ كتێبێكی د.محەمەد سابیر لەبارەی چین بەرێوەچوو

 لەڕێوڕەسمێكدا لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ بەهاوكاری ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبێكی باڵیۆز  دكتۆر محەمەد سابیر لەسەر وڵاتی چین ئەنجامدا.
كتێبەكە بەناونیشانی چین لەڕوانگەی دیبلۆماتێكی كوردەوەیە و تێیدا ناوەڕۆكێكی پڕ ڕەهەندی لەبوارەكانی سیاسی و مێژوویی و ئابووری و كلتووری و چەندین بابەتی تر لەسەر وڵاتی چین خرابووەڕوو.
نووسەری كتێبەكەش باڵیۆز دكتۆر محەمەد سابیر لەڕێوڕەسمی  بڵاوكردنەوەكەیدا ڕایگەیاند ئەم كتێبە دەكرێت بكرێتە سەرچاوەیەكی باش بۆ توێژینەوە زانستیەكان و ئەو بابەتانەی تاوەكو ئێستا رەنگەی بەشاراوەیی لای هەندێك لەخوێنەران مابێتەوە.

Y7auyCmGyyI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە